دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق بۆ حاجیانی بەتەمەن بڕیارێک دەردەکات

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بڕیارەکەی سعودیە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی حاجییانی بەتەمەن، بۆ سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی، پابەندکەرە و دەبێت جێبەجێ‌ بكرێت".

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی ڕابردوودا هەمیشە کاری لەسەر گرنگیدان بە بەساڵاچووان کردووە لە پێدانی کورسییەکانی حەج و خراونەتە پێشەوە، بەڵام بڕیارەکەی ئەم دواییەی سعودیە، چاوەڕواننەکراو بووە.

دەشڵێت" ناچارن بەگوێرەی یاسا پابەندی بڕیارەکە بن، چونكە سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی دەبێت جێبەجێی بكەن".

٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥، حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند" مەرجی تەمەن به‌سه‌ر حاجییاندا جێبه‌جێده‌كات و بەگوێرەی رێکارە نوێیەکان، لە هەموو عێراق تەنیا ٧٪ـی ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو ٧٠ ساڵە، دەتوانن حەج بکەن".

للای خۆشییەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە" ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان، لەکۆی ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو ٧٠  ساڵە، تەنیا ٣٥٨ـیان دەتوانن حەج بکەن و ببنە حاجی و ئەوانی دیکە دواخستنی ناچارییان بۆ ده‌كرێت بۆ حه‌جی ٢٠٢٦".



PM:09:08:25/03/2025