دەنگدان لەسەر بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە خرایە سبەینێ

پەرلەمانی عێڕاق بڕیاریدا دانیشتنی دەەنگدان لەسەر  بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ سبەی دوابخات بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی.

بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا ڕایگەیاندووە، شەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دانیشتنی پەرلەمانی لەسەر دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ سبەی چوارشەممە ٢٦ی ئازار لە هەمان کاتدا دواخست.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری دواخستنەکە نەبوونی نیسابی یاسایی بووە.



PM:10:16:25/03/2025