سوپای بەدر سوكایەتی بە مامۆستایەكی كەلار دەكات‌و پەروەردەش دەێتە دەنگ
كەلار
پاش ئەوەی لەلایەن میلیشیاكانی سوپای بەدر هێرش دەكرێتەسەر مامۆستای یەكێك لە قوتابخانەكانی كەلارو سوكایەتی پێدەكرێت به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان لەمبارەیەوە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.
به‌یانی ئه‌مڕۆ (25 تشرینی دووه‌م) ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی رێكخراوی به‌در له كاتی تێپهربونیان به شاری كه‌لار هێرشیان كرده سه‌ر مامۆستایه‌كی قوتابخانه‌ی هه‌ڵۆی بنه‌ڕه‌تی له‌كه‌لار، دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به پۆلیسی گه‌رمیان و هێزی پۆلیسی 104 به‌شێك له سوپاكه راگیرا‌و و داوای تۆمه‌تباره‌كانیان كرد.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان:
پاش ئه‌وه‌ی كاروانێكی سه‌ربازی میلیشیاكانی سوپای به‌در هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر مامۆستایه‌كی قوتابخانه‌ی (هه‌ڵۆی بنه‌ره‌تی) و پاش سوكایه‌تی كردن به‌مامۆستای قوتابخانه‌كه،هاوكات هه‌وڵی به‌كار هێنانی چه‌كیش ده‌ده‌ن له‌به‌رانبه‌ر مامۆستاكه‌ی قوتابخانه‌ی (هه‌ڵۆی بنه‌ڕه‌تی)
مامۆستا (فه‌رهاد یاوه‌ر احمد) ڕوونی كرده‌وه كه‌وا كاروانێكی میلیشیاكانی سوپای به‌در له‌به‌رده‌می قوتابخانه‌كه‌یان وه‌ستاون و به‌ده‌نگی به‌رز و بهبڵدنگۆ گۆرانیان ووتوه و سرودییان لێداوه،ئه‌م كاره‌ش ده‌بێته هۆی شله‌ژان وتێكچوونی باری ده‌رونی قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانه‌كه و مامۆستای ناوبراویش به سوپاكه‌ی به‌در ده‌ڵێت كه‌وا هاوكارییان بكه‌ن ئه‌و دهنگهبهرره كه‌م بكه‌نه‌وه،چونكه نزیك بهقوتابخانهكهیه،هه‌ر بۆیه سوپاكه‌ی به‌دریش بێ گویدانه هیچ به‌ها و پره‌نسیپ وبنهمایهك میلی چه‌ك له‌مامۆستاكه ڕاده‌كێشن و به بۆكس و لێدان ڕووبه‌ڕووی مامۆستاكه ده‌بنه‌وه،له‌ئێستادا به‌شێك لهوكاروانهی میلیشیاكانی سوپای به‌در له ده‌روازه‌ی گه‌ڕه‌كی(كه‌لاری كۆن) وهستینراون و ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه كاره‌كه‌یان ئه‌نجام داوه ڕۆشتوون به‌ره‌و شاری كفری و بۆئهومهبهستهیش ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره ئاگادار كراونه‌ته‌وه له ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئه‌و به‌شه‌ی تری سوپاكه و تائێستایش لێكۆڵینه‌وه‌كه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه و هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی په‌روه‌رده‌و ناوخۆیش له بابه‌ته‌كه ئاگادارن وكاری جدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان
PM:03:07:25/11/2014