سودانی داوا دەکات تا پێش جەژن مووچە رەوانەی هەرێم بکرێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە وەزیری دارایی عێراق دەکات پێش جەژن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کرد کە پێش جەژن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت و دابەشکردنی مووچە لە عێراق کۆتایی پێ بێت. 

تەیف سامی بە سودانی راگەیاندووە، کە ئەو چەند سەرنج و تێبینییەکی لەسەر لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە و داهاتی نانەوتی هەرێم هەیە کە ئەوانە خاڵی سەرەکی رێککەوتنە نوێکەی نێوان هەرێم و بەغدایە بۆ ناردنی مووچە لە بەغداوە بۆ هەرێم. 

سودانی داوای لێکردووە کە سەرجەم تێبینی و ئەو بابەتانەی کە دەبنە کێشە بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێم لە مانگی داهاتوو واتە مانگی چوار گفتوگۆی لەسەر بکرێت و چارەسەر بکرێن. هەر بۆیە ئەمڕۆ تەیف سامی واژۆی تەمویلکردنی پارەی بۆ هەرێم کرد و تەنها نوسراوێک کە ماوە خستنە سەری پارەکەیە بۆ هەژماری هەرێم لە هەولێر




PM:01:37:26/03/2025