بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا نرخی کارەباى
کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) ئاشکراکرد کە بریتییە لە (٢٦٨) دینار بۆ هەر
کیلۆواتێک".
لە راگەیەندراوەکەدا نوسیویەتی، "ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٦ ئازار، ٢٠٢٥٥، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى
نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی
بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى
ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە ٢٦٨ دینار.
هاوكات، بۆ ئەو ستییانەشی كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و
كارەبای نشتیمانیان نیە نرخی كیلۆواتیان (٢٤٠) دینارە.
لە کۆتایدا نوسیویەتی، پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای
سلێمانی، پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی
رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.