لە تورکیا ئەو پێشکەشکارەی نەیهێشت پەیامەکەی ئۆچئالان بە کوردی بڵاوبکرێتەوە سزا درا


دامەزراوەی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی تورکیا سزای دورخستنەوەی بێژەرێكی ئافرەتی كەناڵی سۆزجویدای دەکرد، بەهۆی نەهێشتنی بڵاوکردنەوەی پەیامی عەبدوڵا ئوچئالان سەرۆکی زینداکراوی پەکەکە بە کوردی.

دامەزراوەی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی تورکیا بڵاویكردەوە، دوای رێگریكردن لە بڵاوكردنەوەی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بەزمانی کوردی کە لەلایەن شاندی ئیمرالییەوە لەرۆژی ٢٧ شوباتی ٢٠٢٥ خوێندرایەوە، دامەزراوەكە سزای دروخستنەوەی زیاتر لە یەك مانگ بۆ سێراپ بێلۆڤاجیکلی- بێژەری سەرەکی هەواڵەکانی کەناڵی سۆزجوی سەر بەپارتی گەلی کۆماری داوە.

بێژەری کەناڵە لە ئەکاونتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ملکەچی بۆ بڕیارەکە رەتکردۆتەوەو نووسیوویەتی " سەرەتا پەیامەكە بەزمانی کوردی خوێندراوەتەوە لەکاتێکدا زمانی فەرمی وڵاتەکەیان تورکییەو بینەرانیش لەزمانی کوردی تێناگەن." 
 
میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، سێراپ بێلۆڤاجیکلی، بێژەری کەناڵی سۆزجو بۆ ماوەی پێنج هەفتە لەکەناڵە دورخراوەتەوەو بۆی نییە لەسەر شاشە دەربکەوێت.




AM:12:07:27/03/2025