وەزارەتی بازرگانی ڕایدەگەیەنێت" لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەمساڵ دابەشدەکرێت".
لە ئاگادارییەکدا وەزارەتی بازرگانی هەرێم بڵاویکردەوە" دابەشکردنی بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک دەستپێدەکات و لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەمساڵ دابەشدەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا لیست دەدرێتە بریکارەکان و دواتر دەست بە دابەشکردن دەکرێت و بەشێکی زۆری مادەکان هاتوە کە بۆ هەر هاوڵاتییەک سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر، چوارسەد غرام دۆشاو، یەک لیتر زەیت، نیو کیلۆ نیسک، نیو کیلۆ ئاری نۆک دەبێت.
بازرگانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سەبارەت بە ئاردی بەشی سێ بڕیارە دابەشبکرێت و ئامادەکاری کراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان لەلایەن ئاشەکانەوە بۆ دابەشکردنی ئارد بەسەر بریکارەکاندا.