ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ هەینی ئاسمان بەگشتی لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت، هەروەها پلەکانی گەرما (١ تا ٢) پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٢٧
سلێمانی: ٢٥
دهۆک: ٢٦
زاخۆ: ٢٧
هەڵەبجە: ٢٥
کەرکوک: ٢٨
حاجی ئۆمەران: ١٦
سۆران: ٢٤
گەرمیان: ٢٩