کەشناسی عێراق پێشبینی رەوشی کەشوهەوای بۆ رۆژانی جەژن بڵاوکردەوە و دەڵێت" باران دەبارێت".
دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ رۆژانی داهاتو راگەیاند و و بەپێی پێشبینیەكان یەكەم رۆژی جەژن باران دەبارێت.
ئاماژەی بۆئەوەشکردوە، رۆژی شەممە، بەزۆری ئاسمانی وڵات لە زۆربەی کاتەکاندا هەور دەبێت، بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەواش ئەگەری بارانبارین هەیە، بەڵام لە ناوچەکانی رۆژئاوای ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور، پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشو دەبێت.
دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، کەشوهەوای رۆژی یەکشەممە لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت، لەگەڵ باران بارین هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور هاوشێوە دەبن، لە ناوچەکانی باکوری وڵاتیش کەمێک دادەبەزن.
راشیگەیاندوە" رۆژی دوشەممەی داهاتو کەشوهەوا بۆ نیمچە هەور دەگەڕێتەوە و ئەگەری بارانبارینی لە بەیانیاندا و لە سەرانسەری وڵاتدا هەیە و لە نیوەڕۆدا لە ناوچەکانی باکور زیاتر چڕ دەبێتەوە".