دوای ئەوەی دوێنێ فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی، لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی کرد ڕایگەیاندووە" هەر دەزگایەکی راگەیاندن رووماڵی کوشتن بکات، رووبەڕووی رێككاری یاسایی دەبێتەوە". ئەمڕۆ حاکم سەلاح لەتیف ئەندامی دەستەی داواکاری گشتی سلێمانی لە پەیامێکدا روونکردنەوە دەدات سەبارەت بە بڕیارەکەی دوێنێ فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی و دەڵێت" و وەک پێویست لە ناوەرۆک و مەبەست و کرۆکی نوسراوەکە نەگەیشتن، وەها لێکیان دایەوە کە هیچ میدیایەک بەڕەهایی بۆی نەبێت ڕووماڵی هیچ جۆرە تاوانێکی کوشتن بکات و وەک (هەواڵ- خبر)بڵاوی بکاتەوە، لەکاتێکدا کە بەوجۆرە نیە و مەبەستەکە ئەوە نیە کە هیچ میدیایەک بۆینەبێت بەهیچ شێوەیەک هەواڵی کوشتن یاخود خۆکوژی بڵاو بکاتەوە و ڕووماڵی بکات نەخێر".
دەقی روونکردنەوەکەی سەلاح لەتیف:
ئایا میدیاکان بۆیان هەیە ڕووماڵی تاوانی کوشتن بکەن و بڵاوی بکەنەوە؟ دیارە دوێنێ فەرمانگەی داواکاری گستی سلێمانی نوسراوێکی ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی کردوە و وێنەشی داوە بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە ڕووماڵکردنی هەواڵی کوشتن، ئەم نوسراوە لەلایەن بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانەوە لێکدانەوەی جیاوازی بۆکرا و وەک پێویست لە ناوەرۆک و مەبەست و کرۆکی نوسراوەکە نەگەیشتن، وەها لێکیان دایەوە کە هیچ میدیایەک بەڕەهایی بۆی نەبێت ڕووماڵی هیچ جۆرە تاوانێکی کوشتن بکات و وەک (هەواڵ- خبر)بڵاوی بکاتەوە، لەکاتێکدا کە بەوجۆرە نیە و مەبەستەکە ئەوە نیە کە هیچ میدیایەک بۆینەبێت بەهیچ شێوەیەک هەواڵی کوشتن یاخود خۆکوژی بڵاو بکاتەوە و ڕووماڵی بکات نەخێر؛ بەڵکو مەبەستەکە تەنها ئەوەیە کە دەبێت بەپێی پرۆتۆکۆل و پرنسیپ و ئیتیکی تایبەت بە ڕووماڵکردن و بڵاوکدرنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە میدیاکان مامەڵە بکەن، وە نابێت بچنە ناو وردەکاری ڕوودا و یان تاوانەکەوە و لێکدانەوەی بۆ بکەن و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری قوربانیەکاندا بکەن و زانیاریان لێوەربگرن و بڵاوی بکەنەوە، لەکاتێکدا دادگا و هێزە ئەمنیەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری و لێکۆلینەوەن، چوونکە ئەم جۆرە لە ڕوومالکردن کاریگەری نەرێنی دەبێت بۆ ڕەوتی لێکۆلینەوەکان و تێکدان و شێواندنی بەڵگە و زانیاریەکان، ئەمە جگەلەوەی ئەو جۆرە ڕووماڵکردن و بڵاوکردنەوانە بەپێی یاسا بەتاوان دادەنرێت و سزای بۆدانراوە.
بەپیچەوانەوە جاری واهەیە لە ژێر فشاری میدیا و سۆشیالمیدیادا تۆمەتباران دەستگیر دەکرێن ڕادەست دەکرێن. بۆزانین چەند ساڵ لەمەوبەر نوسراو ئاڕاستەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کراوە بۆئەوەی رێکاری پێویست لەو بارەیەوە بگرێتەبەر بەڵام وەک پێویست کار لەسەر ئەو پرسە نەکراوە.
دەقی بڕیارەکەی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی: