هاتووچۆی هەولێر: لە ڕۆژانی جەژندا هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕ قەدەغەیە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ئازار ، ئەقید هێمن ئەمین، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند" بڕیار درا بە قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە و هەموو جۆرەکانی ماتۆڕسکیل، لە هەرسێ ڕۆژی جەژن لە کاتژمێر ٧ سەر لەبەیانی تاکوو ١٢ی شەو".

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە" کارمەندەکانمان جووڵەی هاتووچۆ کۆنترۆڵ دەکەن، لە پێناو ڕێکخستنی هاتووچۆ و ڕوونەدانی جەنجاڵی و بەرژەوەندیی گشتیی".

هۆکاری ئەم ڕێکارەیانەش بۆ دەگەڕێنێتەوە، بەهۆکاری ئەوەی ئەمساڵ جەژنی نەورۆز کەوتە نێو مانگی ڕەمەزان و پێشبینیش دەکرێت لە جەژنی ڕەمەزان خەڵکێکی زۆر گەشت و سەیران بکەن، بۆیە کارمەندەکانی  هاتووچۆی هەولێر لەو شوێنانە دەبێت کە هاتووچۆیان لەسەرە.




PM:08:13:27/03/2025