گۆڕانی(کوردسات)لە وەڵامی گۆڕانی(زەرگەتە)راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە

بزوتنەوەی گۆڕان لە کوردسات ڕاگەیەندراوێکی لەسەر بڵاوبونەوەی  بەیاننامەیەک بەناوی جڤاتی نیشتمانیەوە بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت" ئەو بەیاننامە هیچ پەیوەندییەکی بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نییە".

بزوتنەوەی گۆران باڵی کوردسات ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ئازار بەیاننامەیەکی لەسەر بەیاننامەکەی جڤاتی نیشتیمانی(زەرگەتە) بڵاوکردەوە و دەڵێت"چەند کەسێک، بەیاننامەیەکیان بەناوی جڤاتی نیشتمانیەوە بڵاوکردۆتەوە، کە کەمینەیەکی تەوریسچین، گوایە کۆنفرانس لە گردی زەرگەتە ئەبەستن".

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەشیاندا هاتووە"هەمو لایەک دڵنیا ئەکەینەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بە هەماهەنگی و لەژێر چاودێری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆنفرانس گرێ ئەدا".

ئەوەش لە کاتێکدایە درەنگانی شەوی ڕابردوو جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان - گردی زەرگەتە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە"بزوتنەوەی گۆڕان پاڵپشت بە بڕیاری فەرمانگەی پارتە سیاسیەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە رۆژی شەممە، ٥ی نیسانی ٢٠٢٥ کاتژمێر ١٠ی بەیانی، سێیەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی لە مەکۆی سەرەکی لە گردی زەرگەتە لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدات، بڕیاری کۆمسیۆن پاش هەنگاوە قانونی و رێکخراوەییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دێت".




PM:09:02:27/03/2025