هاوسەرۆكی پارتی یەكسانی و دیموكراتی (دەم پارتی) دەڵێت: پرسی كورد بووەتە پرسێكی نێودەوڵەتی و پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە.
تونجەر باكرهان هاوسەرۆكی پارتی یەكسانی و دیموكراتی (دەم پارتی) بەشداری لە نۆزدەهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کوردی، كە لەبارەگای پەرلەمانی ئەوروپا کرد.
باكرهان لەو کۆنفرانسەدا کە بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسە سیاسی و یاساییەکانی پەیوەست بە پرسی کورد ڕێکخرابوو، جەختی لە گرنگی بانگەوازە مێژوییەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان کردەوەو، وتی" پرسی کورد لەوە دەرچووە پرسێکی ناوخۆیی بێت و بۆتە بابەتێکی نێودەوڵەتی، کە پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە چەند مانگێکە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەستیپێکردوە و هەر لەو پەیوەندییەدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بانگەوازێکدا فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی ڕاگەیاند.