دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە سلێمانی شەش قوربانی لێکەوتەوە

لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا کە لە سەنتەری شاری سلێمانی و قەزای دەربەندیخان ڕوویاندا شەش کەس بوونەتە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند" شەوی ڕابردو  لە نیو یەکتربڕی ئارام لە شاری سلێمانی رووداویکی پێکدادان لە نێوان دو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا، بەهۆیەو چوار کەس بریندار بوون". 

بە گوێرەی ئامارەکانیش لە ماوەی مانگی ڕابردودا ئەوە چوارم ڕووداوی هاتوچۆیە لە نێو ئەو یەکتربڕدا ڕوودەدات. 

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخانیش بڵاوی کردەوە" لە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو، لەسەر ڕێگەی دەربەندیخان- زەڕایەن لە نزیک گوندی سیارە ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا  تێیدا دو کەس برینداربون  کە برینەکانیان سووکە.




AM:09:38:28/03/2025