لە باشووری قوبرس رێکخراوێکی نوێی چەکداری دامەزرا و داوا لە خەڵک دەکات بۆ شەڕ لەدژی تورکیا بەشداری هێزەکانیان بن و دەڵێن" لە ئەمڕۆوە تێکۆشانێکی درێژخایەن بۆ رزگاری دەستپێدەکەن".
بەگوێرەی میدیاکانی قوبرس لە شاری لێفکۆشیای باشوری ئەو وڵاتە گرووپێک بە بڵاوکراوەیەک دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند دەڵێن" خەباتێکی درێژخایەنیان لە دژی بونی تورکیا و بەریتانیا لە دورگەکەیان دەستپێکردوە و داوایان لە خەڵک کردوە پەیوەندی بە ڕیزەکانیان بکەن".
لە بڵاوکراوەکەیاندا ئەو گرووپە خۆیان بە 'سەنگەری شوڕشگیڕی رزگاریخوازی تێکۆشەر' ناساندوە و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ شەڕ لە دژی داگیرکاری تورکیا لە وڵاتەکەیان.
لە بڵاوکراوەی گرووپەکەدا هاتووە"ماوەی ٥٠ ساڵە هەوڵ دراوە بۆ ڕزگاری وڵاتەکەیان چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ ڕزگاری وڵاتەکەیان بدۆزنەوە، بەڵام هەمو هەوڵەکان شکستیان هێناوە".
لە بەشکی دیکەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە" ئەوان بە هەموو هێزیانەوە بۆ ڕزگارکردنی وڵاتەکەیان و خاکە داگیرکراوەکەیان شەڕ دەکەن و داواشیان لە یۆنانیەکان، مارۆنیەکان و ئەرمەنییەکان کردوە کە بەشداری خەباتەکەیان بکەن".