کۆمەڵەی ئازادیی ڕادەربڕین لە تورکیا ڕایگەیاند" هەژماری ١٢ ڕێکخراوی ژنانی تورکیا و باکووری کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس بلۆک کران، فەرمانی دەستگیر کردنیش بۆ ١٠٦ کەس دەرچووە و ٥١ کەسی دیکەش دەستگیرکراون.
کۆمەڵەی ئازادیی ڕادەربڕین لە تورکیا ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی بلۆک کردنی هەژماری ١٢ ڕێکخراوی ژنان لە تورکیا و باکوری کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" دوای ١٩ی ئازار هەژماری ١٢ ڕێکخراوی ژنان لە تورکیا و باکوری کوردستان و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس بلۆک کراون".
ئاماژەی بەوەشکرد"داخستنی هەژماری ئەو ڕیکخراوانە، بە بیانوی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی و کۆمەڵایەتی و یەکگرتویی پێگەکان داخراون، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١٠٦ کەس دەرچووە، کە لە ئێستادا ٥١ کەس دەستگیرکراون.