"تورکیا زیاتر لە ٥٠٠ جار ناوچە سنورییەکانی هەرێمی بۆردومانکردووە"

هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت" لە سێ ڕۆژدا تورکیا زیاتر لە ٥٠٠ جار لە ئاسمان و زەوییەوە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گەریلای بۆردوومان کردووە". 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" ٢٥ی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردووامانکراوە، ٢٦ و ٢٧ی ئادار فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا شەش جار هەرێمی گارەیان بۆردوومان کردووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ٢٦و ٢٧ی ئادار لە هەرێمی خاکورک، هەرێمی گارە، هەرێمی مەتینا، هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛ بە گشتی ٥١٨ جاران بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کراون.



PM:06:03:28/03/2025