لە نوێترین لێدوانیدا سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت " تورکیا پاڵپشتی هێشتنەوەی سەرچاوەکانی سووریا لە دەستی سووریا و هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە لە ژێر چەتری ئیدارەی ناوەندیی سووریادا دەکات".
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا، هەینی ٢٨ـی ئادار، لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا قسەی کرد و وەک میدیاکانی تورکیا بڵاوەیان کرد، پێشهاتەکانی ناوچەکەیان باس کردووە.
سەرۆکایەتی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا لە بارەی ئەو پەیوەندیە تەلەفوننەوە، هاتووە " لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، ئەردۆغان ئاماژەی بە یەکپارچەیی خاکی سووریا کرد و رایگەیاندووە؛ بۆ ئاشتیی هەمیشەیی گرنگە تورکیا و رووسیا پێکەوە کاربکەن".
لە راگەیاندراوەکەدا ئاشکرا کراوە کە تورکیا میوانداری دانوستاندنەکانی پرسی ئۆکرانیا دەکات.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندووە "پێویستە هەسەدە لەژێر چەتری ئیدارەی ناوەندیی سووریادا هەڵبوەشێتەوە."
ئەم داوایەی تورکیا ناکۆکی نییە لەگەڵ رێککەوتنی نێوان شەرع و مەزڵوم عەبدی کە یەکێک لە بەندەکانی رێکەوتن بوونی هەسەدەیە بە بەشێکی لە سوپای سوریا.