کەشناسی: رۆژانی جەژن باران دەبارێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم شەوی ٢٨ ی ئازار راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوە دەکات جوو رۆژی یەکەمی جەژن؛ یەک شەممەی و دوو شەممە باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندنەکەیدا دەڵێت" پێشبینی دەکرێ ڕۆژی یەک شەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت لە گەڵ هاتنی شەپۆلێکی نمە باران و هەورە تریشقەی پچڕ پچڕ لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا بۆ سەر زۆربەی ناوچەکانی هەرێم".

هەروەها هاتووشە، هاوکات خێرایی با چالاک دەبێت کە هەندێ جار بۆ سەروی ٣٠ کلم/ک دەبێت و مەودای بینینی ئاسۆیی (٧٠-٨)کم دەبێت.

لە بارەی رۆژی دووشەممە، کەشناسی پێشبینی دەکات؛ نمە بارانی پچڕ پچڕ و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانی گەرمیان و ڕۆژهەڵاتی هەرێم، لە دوای نیوەڕۆشەوە، شەپۆلەکە کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما (٣-٥) پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە بەبەراورد بە پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ. 

کەشناسی ئاماژە بەوەش دەکات کە پێشبینی دەکرێ ناوچە شاخاویەکانی دهۆک و هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان ڕێژەیەکی زیاتر بارانی لێ ببارێ.





AM:12:00:29/03/2025