پڕۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند، کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ شەش گەڕەکی دیکەی هەولێر دابین کرا.
ئەمشەو پرۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند، لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێت بەدابینکردنی کارەبای نیشتیمانی ٢٤ کاتژمێری بۆ شەش گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر کە بریتین لە گەڕەکەکانی (تەیراوە، مستەوفی، کورانی عەنکاوە، عەنکاوە، سەڵاحەددین و منارە).
ڕوونیشیکردەەوە کە ئەمەش دوای ئەوە دێت کۆمەڵێک گەڕەکی دیکەی هەولێر سوومەندبوون لە پڕۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکەکانی (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، ڕزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ڕاستی، نیشتیمان، ڕاپەڕین، نەورۆز، ماردین، زانیاری، تەعجیل، عارەبان و منارە). بەمشێوەیەش بەکۆی گشتی تەنها لەسەر ئاستی هەولێر، تا ئێستا ٢٦گەڕەک و ٣٤٦ هەزار هاوڵاتی لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بوونە.
جەختیشکردەوە کە پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراوانبوون و تائێستا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان ٤١٥ هەزار هاوڵاتی کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە و نزیکەی ٦٠٠ مۆلیدەی تایبەت وەستێنراون لە ٣٥ گەڕەکی جیاواز لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هاووڵاتییان دەتوانن بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی ڕووناکی لەڕێگای ژمارە ١٩٩٢ لەکاتی هەبوونی هەر پرسیارێک. سەنتەرەکە لەکاتژمێر ٩ ی بەیانی تاوەکو ٩ی شەو بەردەستە.