بەڕێوەبەرایەتی چاپ و بڵاوکردنەوە لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوشتن میدیاکان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕیوەبەرایەتی گشتی چاپ و بڵاوکردنەوە ئاگاداری سەرجەم میدیاکان دەکاتەوە کە خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی "کوشتن" و دەلیت" بە پێچەوانە رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگێرێتەبەر".

رۆژی شەممە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٥ بەڕیوەبەرایەتی گشتی چاپ و بڵاوکردنەوە لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەرجەم میدیاکانی کردووە، سخەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوشتن دەڵێت" میدیاکان خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوە و روماڵی هەواڵی تاوان، بەتایبەتی تاوانی کوشتن و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو و لێکدانەوە و شیوازی ئەنجامدانی تاوانەکە، کە ئەمە پێچەوانەی یاساو و رێنماییە کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستانە".

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە کە " وەزارەتەکەمان رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچکارانی یاساو و رێنماییەکان دەگرێتە بەر".

پێشوتریش داواکاری گشتی سلێمانی ڕایگەیاند" هەر دەزگایەکی راگەیاندن رووماڵی کوشتن بکات، رووبەڕووی رێككاری یاسایی دەبێتەوە". 




AM:11:37:29/03/2025