کەشناسی پێشبینی دەکات پلەی گەرما کەمێک بەرزبێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا شەپۆلێکی نمەباران دەستپێدەکات و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. لە ناوچە شاخاویە سنووریەکانی هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆک هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە گەڵ کەمێک نمەباراندا".
سەبارەت بە سبەینێ یەکشەممەش وتی" ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی نمەباران و هەورە تریشقەی پچڕ پچڕ لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا بۆ سەر زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، هاوکات خێرایی باش لەگەڵیدا چالاک دەبێت".
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما ٢-٤ پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٦ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٨ پلەی سیلیزی
کەرکووک : ٣٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٨ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :١٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٢پلەی سیلیزی