میدیایەکی عەرەبی ئاشکرای دەکات، تورکیا و ههسهده بە نێوەندگیریی ئەمریکا ڕێککەوتنێکی سەرەتاییان بۆ ئاگربەستێکی کاتی و راگرتنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان کردوە..
كهناڵی ئەلعەهد لە زاری چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسییەوە بڵاوی کردەوە، لە چەند هەفتەی ڕابردودا گرژییەکانی نێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە پەرەسەندنێکی گەورەی بهخۆوه بینی، بهتایبهتی كه تورکیا ڕاستەوخۆ هێزە کوردییەکانی بە هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد.
ئەو سەرچاوانە پشتڕاستیان کردەوە، ئەمریکا بە مەبەستی ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی خێراتری ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و هەسەدە، پەیوەندیی چڕوپڕی لە نێوان ئەو دو لایەنە ئەنجام داوە و هەوڵی داوە کەناڵێکی راستەخۆی پەیوەندیکردن لە نێوانیان دروست بکات.
سهرچاوهكانی كهناڵی ئەلعەهد دهڵێن"نێوەندگیریی ئەمریکا ڕێککەوتنێكی نهێنی لێكهوتوەتەوه، کە ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ ئاگربەستی کاتی، ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و کردنەوەی کەناڵە دیپلۆماسییەکان بۆ پەیوەندیکردن، لەخۆدەگرێت".
تا ئێستا میدیاکانی هەسەدە لە رۆژئاواو تورکیا باسی ئەو رێککەوتنەیان نەکردووە.