نوسینگەی عەلی خامنەیی: دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە

نووسینگەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئێسلامیی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد، بە گوێرەی پێشبینی پسپۆڕان، سبەینێ یەکشەممە کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە و دووسبەی  دووشەممەش یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان دەبێت

نووسینگەی خامنەیی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ناتوانرێت بە هیچ شێوەیەک هیلالی مانگ ببینرێت، بەڵام ئێوارەی سبەینێ یەکشەممە، ٣٠ی ئازار دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی هیلالی مانگی شەوال ببینرێت و بەو پێیەش دووسبەی دووشەممە، یەکەم ڕۆژی جەژنە. 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە هەرێمی کوردستان و زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی چاودێریی مانگ دەکرێت بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان. 

لە بەشیکی ولاتانی موسڵمانی جیهان لەوانەش ولاتی میسر سبەینێ یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانە، بەلام زۆربەی وڵاتانی جیهانی ئیسلام ئەم ئێوارەیە چاودێری بینینی مانگ دەکەن بۆ ئەوەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری بکەن.



PM:05:01:29/03/2025