وەزارەتی كارەبا: لەڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا ڕۆژانە ١٨بۆ٢٠ كاتژمێر كارەبا دەدرێت

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا ١٨بۆ٢٠ كاتژمێر كارەبا بەهاووڵاتیان دەدرێت.

ڕاشیگەیاندووە" زیاتر لە ٧٠٠٠  كرێكار و فەرمانبەری كارەبا لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان و وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا و سیانەكان و پۆلیسی كارەبا لەسەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم بە شێوەی ئیشكگریی لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن".

وەزارەتی كارەبا دەشڵێت"لەهەر سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بەپشتبەستن بە نزیكەی ٤٠٠٠ مێگاوات كارەبا ڕۆژانە ١٨ بۆ ٢٠ كاتژمێر كارەبا بەهاووڵاتیان دەدرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە لە پێنج وڵاتی جیهان لەوانەش ئێران دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانە و پەیوەست بە هەرێم چاوەڕێی بینینی مانگ دەکرێت بۆ ئەوەی سبەی یەکشەممە وەک یەکەم رۆژی جەژن دیاری بکرێت یا خود دووشەممە.
.




PM:05:18:29/03/2025