یەکەم رۆژی جەژن لە هەرێمی کوردستان و عێراق دیاریکرا

لە عێراق و هەرێمی کوردستان سبەینێ یەکشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژن و ئەمڕۆش تەواوکەری مانگی ڕەمەزان دەبێت. 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ شەممە تەواوکاری مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە و ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٥ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت".

ئەوەش لە كاتێكدایە دیوانی وەقفی سونی عێراق و وڵاتی سعودیەش رایانگەیاند" سبەینێ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، دوای ئەوەی مانگی هیلالی شەوال بینرا".

هەروەها پێشتریش نوسینگەی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئێسلامی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد، بەپێی پێشبینی پسپۆڕان، سبەینێ یەکشەممە کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە و دووسبەی دووشەممەش یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت. 

لەلایەکی دیکەوە هەریەک لە وڵاتانی ئەندەنوسیا و ئوسترالیا ڕایانگەیاند کە ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.




PM:07:06:29/03/2025