سودانی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی جەژن دەکات

ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٥، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، سەردانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کرد و بەدواداچوونی بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی جەژنی ڕەمەزان کرد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە" سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، سەردانێكی بۆ بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كرد، لەو ماوەیەدا بەدواداچوونی بۆ پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ جەژنی ڕەمەزان، بە ئامادەبوونی سەرۆكی شارەوانی بەغدا كرد". 

بەپێی بەیاننامە، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێداچوونەوەی بە پلان و ڕێكارە وردەكان كرد بۆ ئەو فەرمان و ئەركانەی كە بە دەزگا ئەمنییەكان و خزمەتگوزارییەكان لە چوارچێوەی كەرتەكانی بەرپرسیارێتیدا سپێردراون، هەروەها ئاڕاستەی زەروورەتی پابەندبوون بەو پلانانە كرد كە لە وردەكارییەكانیان داڕێژراون. 

هەروەها سودانی ئاماژەی بەوەدا، كە جەژن بۆنەیەكی ئایینی و كۆمەڵایەتییە كە پێویستی بە هەوڵ و كاركردنی ناوازە هەیە لەلایەن دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەكانەوە بۆ دەستەبەركردنی كەشی ئەم بۆنەیە، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر نیشاندانی دیسیپلین و مامەڵەی پیشەیی بۆ دەستەبەركردنی جوڵەی هاوڵاتییان، دڵنیابوون لە ڕەوتی گواستنەوەی نەرم و نیان، و پاراستنی گشتی، لە ڕۆژانی جەژندا. 

وتیشی" فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان سەردانی بارەگای شانەی ئامانجكردنی ئاسمانی كرد لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، و كورتەیەك لە هەوڵەكانی بۆ بە ئامانج و لەناوبردنی مۆڵگەكانی تیرۆریستان، و بەدواداچوون بۆ پاشماوەكانیان، جەختی لەسەر گرنگی بەهێزكردن و پەرەپێدانی ئەو شێوازە سەربازییانەی كرد كە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەكاردەهێنرێن". 



PM:07:37:29/03/2025