وەقفى سونى: سبەینێ جەژن نییە

دیوانی ئەوقافی سوننە ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ ناکرێتە جەژن و تەواوکەری مانگی ڕەمەزان دەبێت". 

وەقفى سونى عێراقى، کەمێک پێش ئێستا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" سبەینێ تەواوکەرى مانگى رەمەزانە، دوو سبەى دووشەممە یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزانە". 

پێشتر وەقفی سونی عێراق ڕایگەیاندبوو کە سبەی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سبەی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە". 



PM:07:49:29/03/2025