ئەندام مەکتەبی سیاسی پارتی: دوای جەژن پرسی دابەشکردنی پۆستەکان یەکلا دەکرێتەوە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت، ڕاستەوخۆ دوای جەژن گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم.

پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەگەڵ لایەنەکانی کوردستان، لە کۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی سیاسی باش لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکان ئەنجام دراوە، ڕاستەوخۆ دوای جەژن گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت.

وتیشی: ئومێد دەکرێت بە ئەرێنی ئیش و کارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەڕێوە بچێت.

جەختیشی كردەوە، پارتی و یەکێتی بەشێوەی سەرەکی و لایەنە سیاسییەکانی دیکەش بەشداریی پێکهێنانی حکومەت دەکەن.



PM:01:01:30/03/2025