لەسەر ڕێگای تەكیە- سلێمانی؛ ڕووداوێكی هاتووچۆ شەش قوربانی لێكەوتەوە، دوو ڕووداوی هاتوچۆی دیکەش لەناو شاری سلێمانی ڕوویدا.
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ٣٠ ئازار لەسەر ڕێگای تەكیە- سلێمانی و بەدیاریكراوی لە ناوچەی تەیناڵ، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (پیكاب) وەرگەڕا، لەئاكامی ڕووداوەكە، كەسێك گیانی لەدەستدا و پێنج كەسی تر برینداربوون.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ لە شەقامی سالم و لە ڕێگای توەسپی بۆ قەیوان دوو ڕووداوی دیكە ڕوویانداوە، كە هەر لە جۆری وەرگەڕان بوون