تونجەر باکرخان هاوسەرۆکی دەم پارتی لەگەڵ هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژاڤای سوریا، ئیلهام ئەحمەد لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆبووەوە.
دوای ١٠ ساڵ بەرپرسانی دەم پارتی و ئیدارەی ڕۆژاوای سوریا لە بروکسێلی پایتەختی بەلجیکا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەر یەک لە هاوسەرۆکی دەم پارتی، تونجەر باکرخان لەگەڵ هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژاڤای سوریا، ئیلهام ئەحمەد کۆبوونەوە
لای خۆشییەوە ئیلهام ئەحمەد دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند " بە بینینی تونجەر باکرخان، هاوسەرۆکی پارتی دەم پارتی، خۆشحاڵ بووم، باسمان لەپرسە گرنگەکان کرد سەبارەت بەدۆزی کوردو رووداوەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد".
دیدارەکە لە میانی کۆنفرانسێک ئەنجامدرا کە لە پەرلەمانی ئەوروپا لەبرۆکسل، بەناونیشانی "یەکێتی ئەوروپا، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو کورد بەرێوەچوو.