ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژائاوای کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی سوریا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سیاسەتی پشتگوێخستن و دورخستنەوەی لایەنەکان زیانێکی گەورە بە سوریا دەگەیەنێت.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ڕاگوزەری سوریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" سیاسەتی پشتگوێخستن و دوورخستنەوەی لایەنەکان زیانێکی گەورە بە سوریا دەگەیەنێت و ئەوەش دەبێتە هۆی قووڵبونەوەی ناکۆکیەکان لەو وڵاتە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو حکومەتەی ٢٩ی ئازار لە دیمەشق ڕاگەیندرا، دووبارەکردنەوەی هەمان حکومەتی پێشو بوو کە تێیدا فرەچەشنی و لە وڵاتەکە لەبەرچاونەگیراوە و بەردەوامی بە دەسەڵاتی تاک حیزبی دەدات.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەشڵێت"هەوڵەکانی دەسەڵاتی ئێستای سوریا ڕێگرن لە دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی سیاسیی گشتگیر و هیچ لایەنێک بە تەنها ناتوانێت حوکمی سوریا بکات".
جەختیش دەکاتەوە ئەو سیاسەتانەی کە حکومەتی دیمەشق پێداگری لەسەر دەکات، دیانباتەوە بۆ سەرەتا و داوا دەکات دەسەڵاتی ئێستای سوریا دەست لە سیاسەتی دورخستنەوە و پشتگوێخستن لایەنەکانی سوریا هەڵبگرێت.