هەپەگە ڕایدەگەیەنێت"سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، تورکیا لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی گەریلا بەردەوام بووە و تەنها لە مانگی ڕەمەزاندا زیاتر لە هەزار جار بۆردومانی ناوچەکانی کردوە".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە لە پاڵ پیرۆزکردنی جەژنی ڕەمەزان، ئاماری هێرشەکانی ئەم مانگەی سوپای تورکیای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند"سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تاکلایەنە لەلایەن پەکەکە لە ١ی ئازارەوە و بەدرێژایی مانگی ڕەمەزان، سوپای تورکیا بەبێ وەستان هێرشی کردوەتە سەر هەرێمەکانی گەریلا."
هەپەگە ئاماژەی بەوەش داوە، بەدرێژایی ئەم مانگە، سوپای تورکیا هەزار و ٨٨ هێرشی بۆ سەر هەرێمە جیاوازەکانی گەریلا، ئەنجام داوە، کە زۆرینەیان بۆ گۆڕەپانەکانی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی چیای بەهار و ئامێدی بون کە ژمارەی هێرشەکان، ٨٦٩ جار بووە.
هەپەگە وتوشیەتی" گەریلاکانیان بۆ خۆپاراستنیان بەرپەرچی هێرشەکانیان داوەتەوە".