کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ بارینی تاوە باران بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن". 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان لە نێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەل بەردەوامی دابارینی تاوە باران و بروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم وە زیاتر لە ناوچە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری رۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی کاریگەری دەمێنێت، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان بۆ نیمچە هەور پەڵە هەور دەگۆڕێت.   

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما (٦ تا ٨) پلە دادەبەزن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، هەندێکات چالاک دەبێت بۆ سەرووی (٣٠)کم، مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت، بەڵام لە کات و شوێنی دابارین (٤ بۆ ٦)کم دەبێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت پاشان بۆکاتەکانی درەنگ دابارین بەشیوەی نمەباران لە سنووری رۆژئاوا و پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، پاشان بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی چوارشەممە کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی تر بەشێوەی تاوەباران و بروسکە، هەروەها پلەکانی گەرما (٢ تا ٤) پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٢٦

سلێمانی: ٢٣

دهۆک: ٢٣

زاخۆ: ٢٣

هەڵەبجە: ٢٣

کەرکوک: ٢٨

حاجی ئۆمەران: ١٥

سۆران: ٢٢

گەرمیان: ٢٦



AM:10:18:31/03/2025