بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری بڕی بارانبارینی (٢٤) کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لە ناوچەی بجیل باریووە. 

بەپێی داتایەکی کەشناسی هەرێم، زۆرترین بڕی بارانبارین لە (٢٤) كاتژمێری ڕابردوودا له‌ ناوچەی بجیل لە سنووری پارێزگای دهۆک باریووە بە بڕى (٥٥) ملم.

لەسەر ئاستی پارێزگاکان زۆرترین باران لە هەولێر باریووە کە بڕەکەی (١٣.١) ملیمەترە، پاشان دهۆک بە بڕی (٦.١) ملیمەتر و دواتر کەرکوک بە بڕی (٤.٢) ملیمەتر باریووە، لە سەنتەری شاری سلێمانیش (٣.٤) ملیمەتر باران باریووە.

داتای بڕى بارانبارینى ناوچە جیاوازەکانى دیکەی هەرێم لە (٢٤) کاتژمێرى ڕابردوودا بەم شێوەیەیە: 



PM:12:10:31/03/2025