کەشناسی ئێران هۆشداریی بارانی بە خوڕ و دروستبوونی لافاو بە 10 پارێزگای ئێران و هەر چوار پارێزگاکەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات
ئەمڕۆ دووشەممە دەزگای کەشناسی ئێران رایگەیاند" بۆ ئەمڕۆ پارێزگاکانی باشوور،رۆژئاوا، باکوور، باکووری رۆژئاوا و بارانی بەخوڕیان لێدەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاویان لێدەکرێت".
کەشناسی ئێران دەشڵێت، شەپۆلی باران بارینەکە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە ٣ی نیسانی ٢٠٢٥ بەردەوامدەبێت.
کەشناسی ئێران راشیگەیاند" لە ئەمڕۆ تاوەکو چوارشەممە٢ی نیسانی٢٠٢٥ لە باکووری رۆژئاوا، رۆژئاوا، باکوور، باشووری ئەلبورزو پارێزگای ناوەندی بای بەهێز دەبێت، لە رۆژی پێنجشەممە تاوەکو هەینی داهاتووش بای بەهێز زۆربەی ناوچەکانی ئێران دەگرێتەوە".