خالید شوانی: لە ماوەی دوو مانگدا ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای زەویوزار دەردەچێت

وەزیری دادی عێراق رایگەیاند"لە ماوەیەکی نزیکدا، ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای زەویوزار دەردەچێت،" دەشڵێت" چارەسەری تەواوی گرفتی موچەی هەرێمی کوردستان، بە خۆگونجاندنی دەبێت لەگەڵ ڕیکارەکانی بەغداد" .

خالید شوانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا لە کەرکوک ڕایگەیاند"کورد لە کەرکوک، لەگەڵ پەراوێزخستنی هیچ لایەنێکدا نییە و هیواخوازن تەواوی پێکهاتەکان بەشداری بەڕێوەبردنی پارێزگاکە بن".

وەزیری دادی عێراق وتیشی"لە پاش دەرچونی یاسای زەویوزار، چاوەڕوانی دەرچونی ڕێنمایین لە بەغدادەوە لە ماوەی دو مانگدا"..

خالید شوانی، لەبارەی گرفتی موچەی هەرێمی کوردستان، جەختی کردەوە لە چارەسەری کێشەی موچە و ئاماژەی بەوە دا، گرفتەکان هونەریین، نەک سیاسیی، کێشەکانی پرسی موچە بە شێوەیەکی ڕیشەیی چارەسەر بون، بە مەرجێک حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ڕێکارە کارگێڕیی و داراییەکانی حکومەتی عێراق...




PM:07:15:31/03/2025