سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند" وڵاتێك بونیاد دەنێن كە تورك و كورد و عەرەبی و عەلەوی پێكەوە بە ئارامی بژین".
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕێكخراوەكانی پارتەكەی كرد و باسی لە پرسە سیاسییەكان و پرۆسەی چەكدانانی پەكەكەی كرد.
دەشڵێت"بە بڕیارەوە بەرەو ئامانجی توركیایەكی بێ تیرۆر هەنگاو دەنێن و وڵاتێك بونیاد دەنێن كە تورك و كورد و عەرەب و عەلەوی پێكەوە بە ئارامی بژین".
سەرۆك كۆماری توركیا ئاماژەی بەوەكرد، كاتێك كاریگەری چەك نەمێنێت، هێزی سیاسەتی مەدەنییانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان زیاتر دەبێت.
ئەم قسانەی ئەردۆغان دوای ئەوە دێن، کە سەرەتای ئەم مانگە پەكەكە تاکلایەنە ئاگربەستی ڕاگەیاند و پابەندی خۆی بە بانگەوازەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان راگەیاند