بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە دوای مۆڵەتی وەزارەتی داد پێنج کەس لە کەسوکاری زیندانییان دورگەی ئیمڕاڵی سەردانی دورگەکەیان کرد و عومەر ئۆجەلان پەیامێکی عەبدوڵا ئۆجەلانی بڵاوکردەوە .
هەریەکە لە محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵا ئۆجەلان و عومەر ئۆجەلانی برازای و پۆڵات یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و سەبیحە ئەسڵان، خوشکی وەیی ئاکتاش و عەلی کۆنار، برای عومەر کۆنار سەردانی دورگەی ئیمڕالییان کرد.
سەردانەکە بە مۆڵەتی یەڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا لە چوارچێوەی سەردانی جەژندا بو، پیس هاتنی جەژنی ڕەمەزان ڕایگەیاندبو کە داواکارییەکاینا بۆ ئەو مەبەسەتە پێگەشتوە و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن.
عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری دەمپارتیو برازای ئۆجەلان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، ئۆجەلان سڵاوی لە حەماسەتی گەورەی بەدەمەوەچونی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لە جەژنی نەورۆزدا کرد و جارێکی تر پیرۆزبایی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزانی کرد.
لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە تا ئێستا ٥٢ داواکاری بۆ دیدار لەگەڵ زیندانیکراوەکانی دورگەکە پێشکەش کراوە کە ٣٥یان لەلایەن پارێزەرەکانیانەوە و بوەو١٧شیان لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە بووە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی دادەوە وەڵام نەدراونەتەوە.
بە گوێرەی دواین ڕاپۆرتی نووسنگەی ئەسرینی سەدە، ئۆجەلان لە ماوەی ١٤ ساڵدا تەنها پێنج جار لەگەڵ پارێزەرەکانیدا کۆبووەتەوە، دوایین جار کە لەگەڵ پارێزەرەکانی کۆبووەوە لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ بوو.