ئه‌مەریكا: لە مانگی داهاتوودا گەورەترین کونسوڵخانەمان لە هەولێر دەکەینەوە

وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا دەڵێت" لە مانگی داهاتوودا گەورەترین کونسوڵخانەمان لە هەولێر دەکەینەوە". 

تامی بروس گوتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" پێکهێنانی حکومەتێکی خۆڕاگر لە بەرژەوەندیی ئاسایشی ناوچەکەیە و خوازیارین هەنگاوەکانی ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی نوێی هەرێم هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بن."

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد" هانی هەموو لایەنەکان دەدەین بۆ ئەوەی هەرچی زووە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت". 

دەشڵێت" لە مانگی داهاتوودا گەورەترین کونسوڵخانەمان لە هەولێر دەکەینەوە". 

جەختیشی کردەوە لەوەی"کردنەوەی کونسوڵخانەی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر دۆستایەتی و هاوبەشییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات".




PM:10:57:31/03/2025