نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ نرخەکەی بەرزتریش ببێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و یەک ئۆنسەی بە سێ هەزار و بە ١٣٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەپێی شرۆڤەکاران، بەهۆی نادڵنیایی پەیوەست بە پێناسە گومرگییە پێچەوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا روویداوە، کە بڕیارە لە رۆژی چوارشەممەوە رابگەیەندرێت.
هاوکات نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١، دوێنێ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە ٦٤٥ هەزار دینار، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دا، نرخی بەرزتریش ببێتەوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٧١ دۆلار و ٦٤ سەنت دەفرۆشرێت.