پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی نیو مانگدا نزیکەی ٧٠٠ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە".
تەیموور حوسێنی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی ١٦ ڕۆژی رابردوو ٦٤٠ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە، دەشڵێت لەو ماوەیەدا زیاتر لە ١٥ هەزار و ٢٦٢ کەسیش برینداربوون.
دەشڵێت"هۆکاری زۆربوونی رووداوی هاتووچۆ بریتییە لە زۆربوونی گەشت لە جەژنی نەورۆز، خێرایی زیاد و گرنگینەدان بە یاساکانی هاتووچۆ."
لە بەرانبەردا بەشێک لە شارەزایانی بواری هاتووچۆ هۆکاری هەڵکشانی ئاماری گیانلەدەستان بۆ هۆی ڕووداوی هاتووچۆ بۆ نزمبوونی کوالێتی ئۆتۆمبێلەکان و خراپی ڕێگەوبانەکان دەگێڕنەوە.
بە گوێرەی ئامارەکانی پۆلیسی هاتووچۆ ساڵی ڕابردوو لە رووداوەکانی هاتووچۆ ٢٠هەزار و ٤٥ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستداوە.
بە وتەی سەرۆکی زانکۆی پزیشکی بەهەشتی لە تاران، رووداوی هاتووچۆ لە ئێران پاش نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، سێیەمین هۆکاری گیانلەدەستدانە.