لەبەرەی کەرکوک شەڕی نێوان پێشمەرگەو داعش درێژەی هەیە

چەکدارانی داعش لەقۆڵی تەلوەردەوە دەستی بە هێرشکردووەو تا ئێستا شەڕ بەردەوامە، بەبێ ئەوەی هیچ پێشڕەویەک بکات.

سەرچاوەیەک لەهێزی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند " بەرەبەیانی ئەمرۆ کاتژمێر ٢ بەرە بەیانی چەکدارانی داعش  لەتەلوەرد هێرشێکیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام نەیناتوانی پێشڕەوی بکەن".

ئەو سەرچاوەیە وتی " دواتر لە کاتژمێر ٤ بەرەبەیانی شەڕیکی قورس لە مەلاعەبدوڵاو تەلوەرد و مەکتەب خالید دەستیپێکردووە تا ئێستا بەردەوامە".
بەبۆنەی شەڕەوە بیرێکی نەوتی لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە ئاگری گرتووەو تا  ئێستا نە کوژێنراوەتەوە. 

سەرچاوەکەی سپی باس لەوە دەکات کە هێشتا زیانەکانی داعش نەزنراوە، هاوکات فرۆکەکانی ئەمریکا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.




AM:10:29:26/11/2014