پسپۆرێکی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات چوار شەممە شەپۆلێکی بارانبارین دهۆک و هەولێر بگرێتەوەو، ئەم شەپۆلە لە ناوچەکانی سلێمانی بێ هێز دەبێت، شەممەش شەپۆلێکی تەرزەو باران ولاف بە سەختی سلێمانی و ناوچەکانی دەگرێتەوە.
ئاراز جەبار پۆسپۆری بواری کەشناسی ئاماژە بەوە سەرەتا سبەی چوارشەمە ٢ ی نیسان لەکاتەکانی نیوەرۆوە ھەورە بروسکە و تاوە باران لەناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی سۆران چالاکتر ئەبێت و ھەندێک کات بارانی بەخوڕ ئەبارێت.
ئەو پسپۆرە دەشڵێت" پاشان بەکاریگەری لاواز درێژ ئەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین بەشێوەی نمە باران و لەھەندێ شوێنیش تاوە بارانی مامناوەند ئەبارێت و ئێوارە کۆتای پێدێت ، پلەکانی بەگەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە تەنھا لە ناوچە شاخاویەکان بەراورد بە ئەمڕۆ ٢تا ٣ پلە نزمدەبێتەوە، بای باشوری رۆژھەڵات کاتەکانی نێوان نیوەرۆی سبەی بۆ ئێوارە چالاک ئەبێت بەخێرای ١٥ تا سەرووی ٤٠کم لە کاتژمێرێکدا و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ئەبێت" .
ئاراز جەبار پێشبینی دەکات رۆژانی پێنجشەمە و ھەینی کەش سەقامگیر ئەبێت.
لە بارەی کەشوهەوای سلێمانی و ناوچەکانی، ئارازی جەبار پێشبینی دەکات، لە بەرەبەیانی رۆژی شەمەوە ٥ نیسانەوە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و گەرمیان ئەکەوێتە بەرکاریگەری تەوژمە ھەوایەکی تەر و شێدار کە لە دەریای سوور و کەنداوی عەرەبیەوە درێژ ئەبێتەوە و پێشبینی ئەکرێت بەدرێژای کاتەکانی رۆژی شەمە تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەمە ھەورە بروسکەی بەھێز و تەرزە و لێزمە باران لەو ناوچانەدا چالاک ببێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاویش لەھەندێ کات و شوێندا".
ئەو کەشناسە ئەوە دەردەخات کە ئەو شەپۆلە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانیش بەرێژەیەکی لاوازتر ئەگرێتەوە .