لە ئاهەنگێکی کریستیانەکاندا لە دهۆک دوو کەس بە چەقۆ بریندار دەکرێن


لە دهۆک لە ئاهەنگی جەژنی ئەکیتۆ کە تایبەتە بە کریستیانەکان کەسێک بە چەقۆ هێرشدەکاتە سەر دوو کەسی دیکە و بە برینداریان دەکات.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سێ شەممە ١ ی نیسان بڵاوکرایەوە، فەرمان عەوڵا عەلی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی لە بارەی رووداوەکەوە دەڵێت" دوو بریندارەکە ژن و گەنجێکن، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەو باری تەندروستی یەکێکیان نا جێگرە کە ژنێکەو تەمەنی ٦٥ ساڵە و ئەوی تریشیان کوڕیەتی ١٧ ساڵە.
 
لە دوای رزگاربوونی باشوری کوردستان کریستیانەکان لە ساڵی ١٩٩١ ئاهەنگی جەژنی ئەکیتۆ سازدەکرێت کە جەژنێکی بابلی- ئاشوریەو مێژووەکەی دەگەڕێتەوە ٥٣٠٠ ساڵە لەمەوپێش و، جەژنی سەری ساڵی بابلی - ئاشوورییەکانەو دەکەوێتە یەکەمین رۆژی مانگی نیسانەوە. 

دەستدرێژیکارەکە دەستگیرکراوە، بەس تا ئێستا هۆکاری هێرشەکە نەزانراوەو هێزە ئەمنییەکانیش هیچیان لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە، کە دەستدرێژییەکە هۆکاری ئاینی، یان شەخسی بەدواوەیە.




PM:04:50:01/04/2025