لە دهۆک ژنێك لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە گیانی لە دەستدا.
ئێوارەی سێشەممە ١ ی نیسان رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەرەکی ڕەزا لە پارێزگای دهۆك روویدا، بەوهۆیەوە ژنێك گیانی لە دەستدا.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆك لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند" بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە لە گەڕەکی ڕەزا، لە سەنتەری دهۆك ژنێک گیانی لەدەستدا. "
وتیشی " ئاگرەکە لەماڵێك کەوتبووەو، تیمەکانمان ئاگرەکەیان کۆنتروڵکردووەو پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.