نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری دیاری دەکرێت

بڕیارە ناوەڕاستی ئەم مانگە نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بەشێوەیەکی فەرمی دیاری بکرێت و ئەو کارەبایەی ئێستا هەیە ئەزموونییە و نامێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیای پارتیدا بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە، لە کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لە مانگی چوار بڕیار لەسەر نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بدرێت و بە کۆدەنگی بڕیاری لەسەر دەدرێت نەوەک تەنیا لایەنێک بڕیار بدات.

باس لەوەشکراوە، نرخی هەر کیلۆ واتێک هەر ئاوا دانانرێت، هەڵسەنگاندن دەکرێت، بەجۆرێک دادەنرێت لەگەڵ گوزەران و ژیانی هاووڵاتییان بگونجێت.

ئێستا بە چوار شێواز نرخی کیلۆوات دادەنرێت:سفر بۆ ٤٠٠ کیلۆوات بە نرخێک، ٤٠٠ بۆ ٨٠٠ کیلۆوات زیاتر دەبێت، ٨٠٠ بۆ هەزار و ٢٠٠ کیلۆوات گرانتر دەبێت، ١٢٠٠ و زیاتریش گرانتر دەبێت، واتە تا زیاتر کارەبا بەکاربهێنرێت نرخەکەی گرانتر دەبێت.



PM:08:41:01/04/2025