بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن بەڕێوبەرایەتییەكانی هاتوچۆی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكراونەتەوە، لە هەر سێ رۆژی جەژنی رەمەزنی پیرۆزدا (٢٦) رودوای هاتوچۆ رویانداوە و بەهۆشییەوە (٥٣) هاوڵاتی بون بەقوربانی.
هەر بەپێی ئامارەكان، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ورداوەكانی هاتوچۆدا لە سێ رۆژەكەی جەژنی رەمەزاندا گیانیان لەدەستداوە پێنج كەسن و ژمارەی بریندارەكانیش (٤٨) كەس بون.
بەپێی زانیارییەكانی، لەرۆژی یەكەمی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی (٢١) روداوی هاتوچۆ رویانداوە كە بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و (٢٧) كەسی دیكە بریندابون، كە (١٧)ـیان برینداری روداوی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل و (١٠)ـی دیكە لەڕوداوی هاتوچۆی ماتۆڕسكیل بریندار بون.
لە دوەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە سەر رێگەی كەلار باوەنور، روداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكلیلێكدا رویدا، بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕكسیلەكە بەسەختی برینداربوە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی كرا.
لە سێیەم رۆژی چەژنیشدا چوار روداوی هاتوچۆ لە (كەركوك، سۆران، كۆیە و سلێمانی) رویانداوە و بەهۆیەوە دو گیان لەدەستدان كە كچ و باوكێك لەسەر رێگەی سلێمانی پێنجوێن گیانیان لەدەستداوە و برینداربونی (٢٠) كەسی دیكەی لێكەوتوەتوە.