کەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ بارینی تاوە باران بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن". 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بەردەوامی دابارینی تاوە باران و بروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم وە زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت وە پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت تەنها لە بەشی باکور و باکوری رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک کاریگەری شەپۆڵەکە تا درەنگانی شەو دەمێنێ.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما (٢ تا ٣) پلە دادەبەزن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٥ - ٢٥)کم دەبێت، هەندێکات چالاک دەبێت بۆ سەرووی (٣٥)کم، مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت، بەڵام لە کات و شوێنی دابارین (٤ بۆ ٦)کم دەبێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان بەگشتی لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکاندا، هەروەها پلەکانی گەرما (٢ تا ٣) پلە دادەبەزن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٢٥

سلێمانی: ٢٣

دهۆک: ٢١

زاخۆ: ٢٠

هەڵەبجە: ٢٠

کەرکوک: ٢٧

حاجی ئۆمەران: ١١

سۆران: ٢١

گەرمیان: ٣٠



AM:10:53:02/04/2025