عەبدولەتیف ئەحمەد ناسراو بە عەبدولەتیف سەلەفی رایدەگەیەنێت "جەماعەتێکی سۆفی ڕێگە نادەن لە هەولێر مزگەوتمان هەبێت".
لە پەیامێکدا عەبدولەتیف ئەحمەد رێبەری رەوتی سەلەفی لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە"
جەماعەتی سۆفی و قادری و نەقشی ناهێڵن لە هەولێر مزگەوتمان هەبێت".
دەشڵێت" هەوڵمانداوە دەرس و لقێکی ئەکادیمیای ئامۆژگاری لە هەولێر بکەینەوە، بەڵام ڕێگایان پێنەداوین".
عەبدولـلەتیف ئەحمەد موستەفا لە ساڵی ١٩٦٩ لە دایکبووە، لە پاش تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ئامادەیی لە بەشی عەرەبی لە زانکۆی موستەنسریە لە شاری بەغداد وەرگیراوە، و ھەموو قۆناغەکانی خوێندنی بڕیوە، لە دوای تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ لە ساڵی ١٩٩٢ بە پیشەی مامۆستا لە دوا ناوەندی چوارقوڕنە دادەمەزرێت، پاش ماوەیەک وڵات بەجێدەھێڵێت و سەردانی کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات بۆ خوێندن و فێربوونی زانستی شەرعی.
هەروەها بانگخواز و وتاربێژێكی سەلەفییە، وەك بانگخواز و رێبەری سەلەفییەكان لە كوردستان ناسراوە.